وەفدی یەکێتی لەگەڵ پارتی کاری دیموکراتی مالیزیا کۆبووەوە
کوردسات نیوز
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە دیدارەکەدا تەئکید لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە وباس لە پلان و کاری پێکەوەیی لە بوارە جیاوازەکانی حزبایەتی کرا، ھەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی بزوتنەوە سۆسیالست و دیموکراتەکان لە کیشوەری ئاسیا زیاتر ھاوکار و ھەماھەنگی یەکتربن.
ھەر لەو کۆبوونەوەیە زۆر خۆشحال بوون بەئەندام بوونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە تۆڕی پارتە سۆسیال دیموکراتەکانی کیشوەری ئاسیا و دووپاتیان کردەوە کە ئامادەیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەکو پارتێکی کاریگەری ڕۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا ھێز و توانایەکی گەورە بەو تۆڕە دەبەخشێت.
سڵاوی خۆیان بۆ بافڵ تاڵەبانی و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نارد و داواکاربوون کە پلانی کاری ھاوبەش لە نێوان ھەردوولادا ئەنجام بدرێت.
د. عزەت سابیر باسی لە بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد و باسی لە ڕۆڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد لە پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دەوری گرنگ و پۆزەتیڤانەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو بارەیەوە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا بەڕێز ئەنتۆنی لۆک دەوری یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بەرز نرخاند و زۆر سوپاس گوزاربوون کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕیشەکێشکردنی داعش کاریگەری گەورەی ھەبووە و تەئکیدی کردەوە کە پێشمەرگە دیفاعکەری سەرەکی بووە لە مرۆڤایەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.