لە ھەولێر بەنزینی ٦٩٠ دیناری بە تاکسی و پاس دەدرێت
کوردسات نیوز
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر، رایگەیاند، پشکی ھەولێر لە بەنزینی ٦٩٠ دیناری بۆ ٤٠٠ ھەزار لیتر لە رۆژێکدا کەمبووەتەوە و لە سبەینێوە لە نۆ بەنزینخانە، بەنزینی ٦٩٠ دیناری بە سیستمی تاک و جووت، تەنھا بە تاکسی و پاس دەدرێت.
وتیشی، بەنزینی ٨٠٠ دیناری دەدرێت بە ھەموو ئەو بەنزینخانانەی کە مۆڵەتیان ھەیە، لەبارەی کوالێتی بەنزیکەش رایگەیاند، یەکەمین کاروانی بەنزینی ٨٠٠ دیناری، کوالێتیەکەی باش نەبوو، بەڵام ئێستا کوالێتیەکەی باشە.



