بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لە جۆری ( کیا ڕیۆ- نیسان تیدا- تویۆتا لاندکرۆز) لە سەر رێگەی سماقوڵی لە نزیک گوندی ھیزۆپ کەسێک گیانی لەدەستدا و ٨ی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، پێشتر کارمەندی تەندروستی کۆیە بووە.