"نازم عەبدوڵا" سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ناڕازیین لەو بریارەی ئیدارەی گەرمیان چونکە پێداویستییەکانی بەخێوکردنی مریشک گرانە و بە دابەزاندنی نرخی مریشک خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان زیانی زۆر دەکەن.

وتیشی، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی سبەینێ خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان لەبەردەم پارێزگاری سلێمانی گرددەبنەوە.

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، نرخی مریشک لە کێڵگەکان لە نێوان ٣٥٠٠ بۆ ٣٨٠٠ دینارە، بە پێی زانیاریەکانی کوردسات نیوز ئەمڕۆ  لە بازاڕەکاندا یەک کیلۆ مریشک لە سەروو ٥٠٠٠ دینارەوە بە ھاووڵاتیان فرۆشراوە.