وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێشبینی ھێرشمان کردبوو بۆ سەر ھەولێر
کوردسات نیوز
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
د. بەرھەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ھێرش بۆ سەر ھەولێر کارێکی تاوانکارییە و ھەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات دەکاتە ئامانج.
ھاوکات نوێنەرایەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان "یۆنامی" ڕایگەیاند، ھێرشەکە کردەوەیەکی تری بێباکانەیە و عێراق پێویستی بە ھێزی چەکداری خۆبەناوبژیوانزان نییە و پێویستیشە ئەنجامدەرانی کردەوەکە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
ھاوکات دەیڤد ھەنت، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ھەولێر ئیدانەی ھێرشەکەی کرد و بە کردەوەیەکی توندوتیژی بێمانا ناوی برد و پشتیوانی و ھەماھەنگی وڵاتەکەشی بۆ ھەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
دوای ھێرشەکەش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشتر چاوەڕوانی ھێرشیان بۆ سەر ھەولێر کردبوو.