٥٩ ساڵ لەمەوبەر لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٦٣ لە سەرەتای دەسەڵاتی بەعسییەکاندا، لیوای ٢٠ی سوپای عێراق بە سەرپەرشتی "زەعیم سدیق" قەدەغەی ھاتووچۆی لە سلێمانی ڕاگەیاند کە بە مەنعتەجەولەکەی سلێمانی ناسراوە.

لەو ڕۆژەدا ھەڵمەتی دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیان و کەسایەتی شاری سلێمانی دەستیپێکرد، لە ئەنجامدا ٨٢ ھاووڵاتی لە "حامیەی سلێمانی" شوێنی پارکی ئازادی ئێستا کۆمەڵکوژکران، شارەوانی سلێمانیش لە شوێنی ڕووداوەکە مۆنۆمێنتێکی بۆ شەھیدانی ٩ی حوزەیران دروستکردووە.