لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی سیاسیی وڵات و یەکخستنی ھێز و تواناکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاووتوێکران و جەختکرایەوە لە چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ نزیککردنەوەی لایەنەکان و تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی عێراق لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی بنەما دەستوورییەکان.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتی لەخواستی یەکێتی کردەوە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی نیشتمانی بۆ پێکھێنانی حکومەتی خزمەتگوزار و راشیگەیاند، پەنابردن بۆ شەراکەتی راستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی لە عێراقدا پێویستییەکی ئەم ھەلومەرجەیە و دۆخی وڵاتیش بەرەوە سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی دەبات کە ئەمە خواستێکی جەماوەریی ھەمەلایەنەیە