سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد
کوردسات نیوز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
سەرۆک بەفڵ جەلال تاڵەبانی و رەییان کلدانی، مینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد، لە ماڵی مام لە بەغداد، عێراق. ٧ی ی٦ی ٢٠٢٢.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.
لەکۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون و بیرورا ئاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە ئاڵنگارییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق .
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشیکردەوە یەکێتی وەک ھەمیشە پەرۆشی یەکخستنی ھێز و لایەنە سیاسییەکان دەبێت و نابێتە بەشێک لە پەرتەوازەکردنی زیاتری عێراقییەکان و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و دەمانەوێت پێکەوە ھەموومان حکومەتێکی خزمەتگوزار و چالاک پێکبھێنین کە وەڵامدەرەوەی ئەمڕۆی کێشە و گرفتەکان بێت و بتوانێت پایەکانی دەوڵەتداری بەھێزتربکات.