سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە ھەموومان پەرۆشی یەکڕیزی نیشتمانی بین
کوردسات نیوز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون ھەردوو لا ھاوڕابوو کە پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و نیشتمانی کە رەنگدانەوەی واقیعی سیاسی و خواستی ئەمڕۆی ھاووڵاتیانی عێراق بێت.
ھەروەھا دووپاتی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە و پەنابردن بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنەرانە بە ھەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرا لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە وڵاتدا.
ھاوکات سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند، پێشھاتەکان و گۆڕانکارییەکان وادەخوازێت ھەموومان پەرۆشی یەکڕیزی نیشتمانی بین و لە خەمی خەڵک و ئارامی سیاسی ھەنگاوی کرداری بنێین لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری نیشتمانی.