بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک، لە دوای نیوەڕۆ کەش لە ناوچە شاخاویەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

ھەروەھا سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەزۆربەی ناوچەکان تەنھا لە پارێزگای دھۆک پەڵەھەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سوک.

پلەکانی گەرماش ھاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.