دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ ھەردوو دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ھەولێر کۆبوونەوە و راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەکرد، گفتوگۆ لەبارەی دەستوور و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، وەک دوو پرسی نیشتمانی کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش دەست بە ئامادەکارییە یاساییەکان دەکرێت.
روونیشیکردەوە، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن، پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر و سازانی سەرجەم ھێزە سیاسیە کوردستانییەکانە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی گشتگیرە و کۆبوونەوەکانی ھەردوولاش بەردەوام دەبن.