روونکردنەوەیەک لە پرۆژەی (شاری ئارام)ەوە بۆ رای گشتی
کوردسات نیوز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردووە ، لە ئێستادا ئێمە سەرقاڵی ئامادەکاری پرۆژەکە و بڕینی شەقامەکانین بۆ پرۆژەکە لە شاری سلێمانی. لە دەرەوەی پرۆژەکەی خۆمان و وەک ئەرکی سەرشانمان بەمەبەستی خزمەتکردنی پارێزگای سلێمانی ھەستاوین بە دروستکردنی شەقامێکی ٣٠ مەتری . سەرجەم کارەکانی ئەم شەقامەمان لە رووناکی، شۆستە، قیرتاو و ھتد.. لەئەستۆ گرتووە کە بەدرێژایی ٩٠٠ مەتر لە بناری گۆیژە و ھۆڵی بۆنەکانەوە دەستپێدەکات و لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود (٦٠ مەتری) کۆتایی دێت. ئەم شەقامە بەھیچ شێوەیەک ناکەوێتە نزیک دەروازەکانی پرۆژەکەمان تاوەکو ئێمە سوودمەندبین، بەڵکو تەنیا وەک خزمەتێک پێشکەشی شارەوانی سلێمانیمان کردووە.
باسیان لەوەشکرد ، دەمانەوێت بۆ ھەموولایەکی روونبکەینەوە کە ئێمە بڕیارمانداوە لەبری ھەریەکێک لەو دارانەی کەوتووەتەبەر شەقامەکە، ئەمڕۆ ٥٠ داری نوێ بڕوێنین و پێشکەشی سلێمانی بکەین، چونکە ئێمە بەرامبەر سروشت و ژینگەی شاری سلێمانی بەرپرسیارین. بە گرنگی دەزانین ئاماژە بەوەش بکەین "بەپێی یاسای وەبەرھێنان ھەرکەس دارێک بشکێنێت، پێویستە دوو دار لەبری بڕوێنێتەوە"، بۆیە ئێمەش لەبری ھەر دارێک ٥٠ دار دەڕوێنین ئەمڕۆ.
ھەموولایەکیش دڵنیادەکەینەوە میدیای نابەرپرسیار و ھەواڵی ناڕاست ئێمە ناوەستێنێت و لەخزمەتکردنی شاری سلێمانی بەردەوامدەبین، چونکە ئێمە پلانمان ھەیە چەند شەقامێک و بەرزەپردێکی تر لە شاری سلێمانی دروستبکەین.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی پرۆژەی (شاری ئارام) :
ھاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە لە دوێنێوە ھەندێک لە میدیای نابەرپرسیار و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەواڵێکی ناڕاست بڵاوکراوەتەوە کە گوایە، "پرۆژەکەی ئێمە بەمەبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، ژینگە و سروشتی بناری گۆیژەی تێکداوە"، ھەربۆیە بەپێویستی دەزانین راستیی بابەتەکە ئاشکرا بکەین و سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ بخەینەوە.
پرۆژەی نیشتەجێبوونی (شاری ئارام) پرۆژەیەکی رێگەپێدراوە بە بڕیاری ژمارە (٦٠٢)ی ئەنجوومەنی وەزیران لە ساڵی (٢٠٢٢). لە ئێستادا ئێمە سەرقاڵی ئامادەکاری پرۆژەکە و بڕینی شەقامەکانین بۆ پرۆژەکە لە شاری سلێمانی. لە دەرەوەی پرۆژەکەی خۆمان و وەک ئەرکی سەرشانمان بەمەبەستی خزمەتکردنی پارێزگای سلێمانی ھەستاوین بە دروستکردنی شەقامێکی ٣٠ مەتری بە تێچووی (چوار ملیار و ٤٨ ملیۆن دینار). سەرجەم کارەکانی ئەم شەقامەمان لە رووناکی، شۆستە، قیرتاو و ھتد.. لەئەستۆ گرتووە کە بەدرێژایی ٩٠٠ مەتر لە بناری گۆیژە و ھۆڵی بۆنەکانەوە دەستپێدەکات و لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود (٦٠ مەتری) کۆتایی دێت. ئەم شەقامە بەھیچ شێوەیەک ناکەوێتە نزیک دەروازەکانی پرۆژەکەمان تاوەکو ئێمە سوودمەندبین، بەڵکو تەنیا وەک خزمەتێک پێشکەشی شارەوانی سلێمانیمان کردووە.
دەمانەوێت بۆ ھەموولایەکی روونبکەینەوە کە ئێمە بڕیارمانداوە لەبری ھەریەکێک لەو دارانەی کەوتووەتەبەر شەقامەکە، ئەمڕۆ ٥٠ داری نوێ بڕوێنین و پێشکەشی سلێمانی بکەین، چونکە ئێمە بەرامبەر سروشت و ژینگەی شاری سلێمانی بەرپرسیارین.
بە گرنگی دەزانین ئاماژە بەوەش بکەین "بەپێی یاسای وەبەرھێنان ھەرکەس دارێک بشکێنێت، پێویستە دوو دار لەبری بڕوێنێتەوە"، بۆیە ئێمەش لەبری ھەر دارێک ٥٠ دار دەڕوێنین ئەمڕۆ. ھەموولایەکیش دڵنیادەکەینەوە میدیای نابەرپرسیار و ھەواڵی ناڕاست ئێمە ناوەستێنێت و لەخزمەتکردنی شاری سلێمانی بەردەوامدەبین، چونکە ئێمە پلانمان ھەیە چەند شەقامێک و بەرزەپردێکی تر لە شاری سلێمانی دروستبکەین.
لە کۆتاییدا، ئێمە وەک پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری ئارام سەرجەم میدیاکان بانگھێشتدەکەین کە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ ئامادەبن لە بناری چیای گۆیژە لەو شوێنەکەی کە ئێمە شەقامی ٣٠ مەتری تێدا دروستدەکەین بەمەبەستی رووماڵکردنی ھەڵمەتی نەمام چەندن و کە بەئامادەبوونی نوێنەری پرۆژەی شاری ئارام بەڕێوەدەچێت و تێیدا وەڵامی پرسیاری میدیاکان دەداتەوە و وردەکاری زیاتر دەخاتەڕوو.