وتیشی، دەستکراوە بە ڕشاندن و دەرمانڕێژکردن و تیمەکانیش بەردەوام بەدوای حاڵەتە گوومانلێکراوەکاندا دەگەڕێن.

وەزیری تەندروستیی ھەرێم ڕاشیگەیاند، دابینکردنی دەرمان لە عێراق لەسەر بودجەی حاکیمەیە و عێراق لەسەریەتی دەرمانی ھەموو پارێزگاکان بە ھەرێمی کوردستانیشەوە دابین بکات.

وتیشی، ناردنی ئەو دەرمانە بە پێی سیستمێکی تایبەتە کە ستانداردی خۆی ھەیە، لەوانە ژمارەی دانیشتووان و دامەزراوەی کیمادیا ڕاستەوخۆی پەیوەندی بە کۆگاکانی دەرمانەوە ھەیە.

ڕوونیشیکردەوە، دەرمان لە عێراق لەسەر بنەمای بڕی پێویستە و ئەو دەرمانەی ئێستا داوا دەکرێت بۆ دوو ساڵی داھاتووە و ئەوەی ئێستاش دوو ساڵ پێشتر داواکراوە.