پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پێشنیازە یاسا دەکات
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم دەکات بۆ پێشنیازە یاسای بەرکارکردن و ھەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەکراو بۆ ئاڵوگۆڕکردن لە بازاڕە نێوخۆییەکان و پێشنیازە یاسای ھەمواری جێبەجێکردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان.
ژمارەیەک پەرلەمانتاریش یاداشتێکیان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە و داوا دەکەن دانیشتنێکی تایبەت بە کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە چەند گەڕەکێکی ھەولێر و چەمچەماڵ و دەربەندیخان، بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان و وەزیری شارەوانیش بانگھێشت بکرێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری پەرلەمانتاران سەبارەت بە کێشەی ئاو.