"ئیسماعیل عەلی ئاغا"بەرێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە کوردسات نیوز راگەیاندوە، لە ئێستادا چاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشەکەدەکەن و لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران لە پەیوەندی بەردەوامدان، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکە گەشتەکانیش دەستپێدەکاتەوە.

 بەپێی زانیارییەکان سیستمی خوێندنەوەی بەڵگەنامەی رۆیشتن لە دیوی ئێران لەکار کەوتووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا سیستمەکە دەکەوێتەوە گەڕ و گەشتیاران دەتوانن بە بێ ھیچ گرفتێک سەردانی ئێران بکەن.