ئاسایشی ھەولێر لە بارەی مردنی کەسێک لە بەندیخانەی ئاسایش ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
تۆمەتبارێک بەناوی (م.ک.ح) لەشاری ھەولێر دەستگیرکراو لەئەنجامی پشکنینی ماڵی ناوبراو تواندرا دەست بگیرێت بەسەر دەمانچەیەک و بڕێکی زۆر ماددەی ھۆشبەر لەجۆەکانی ھیرۆین و کریستاڵ کە بۆ فرۆشتن ئامادەکرابوون و لەگەڵ چەندین کەرستەی تایبەت بە بازرگانی و کێشانی ماددەی ھۆشبەر .
لە شەوی (٤-٥/٦/٢٠٢٢) تۆمەتبار لەناو بەندیخانە بەمەبەستی خۆ کوشتن خۆی ھەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە و دواتر لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا.