لەماوەی یەک مانگدا ٢٤ هەزار و ٥٤٨ ھاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە
کوردسات نیوز
٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شار( ۱٫۰٤۱) نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و و( ٤) نەخۆش نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەیان بۆ کراوە و (۱٦۲) نەشتەرگەری قەستەرە و شەبەکە وباڵۆن ئەنحام دراوە.
ھەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار (۲٫۳۲٤) نەخۆش لەبەشی فریاکەوتن داخڵ کراون و( ۷٤۹) نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستکرد و (۱٫۲٥۳) نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و (۸٥) نەخۆش لەبەشی چاودێری وورد و (۱٦۲) نەخۆش لەبەشی CCU و( ۸۹۹) نەخۆش لەبەشی ھەناوی و( ۳۱۹) نەخۆش لەبەشی ھەناوی مێشک و دەمار و (۱٥۹)نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و( ٦۰) نەخۆش لەبەشی سنگ و دەمار و (۱۷۸) نەخۆش لەبەشی شکاوی داخڵ کراون.
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار( ٥۰٫۲۰۱) شیکاری تاقیگەیی و( ۲٫٥٦۳) ھێڵکاری دڵ و ( ۹٫۱۲۰) تیشک و (۳٫۱۷۱)سۆنەر و (۳۷۱)ئیکۆ و ( ۱٫۸۳۰) چارەسەری سروشتی کراوە و( ۱۱۰ ) حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.