ئیتامار بن غەفیر، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل ئارام و پارێزراو نەبێت، ئەوا دەبێت شاری بەیروت هاوشێوەی شارۆچکەی وێرانکراوی "بێت حانوون"ی کەرتی غەززەی لێ بێت.
بن غەفیر لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە: هاوکێشەی ئاسایش دەبێت سادە و زۆر روون بێت، ئەویش ئەوەیە کە دەبێت دەوڵەتی ئیسرائیل بە هەر نرخێک بێت ئارام بێت"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئیسرائیل دەبێت بەپێی بنەمایەکی ڕوون کار بکات".
ناوبراو رێزی خۆی بۆ هاوڕێکانی و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەربڕی، بەڵام جەختی کردەوە کە: کار لەپێشینەی هەرە سەرەکی بۆ سەربازان، شەڕڤانان و دانیشتووانی ئیسرائیلە، و پێویستە دەستبەرداری سیاسەتی ئاگربەستی 'لاواز' بین.
ئەو وەزیرە ئیسرائیلییە زیادیکرد کە ئیسرائیل لە رۆژانی رابردوودا باجێکی قورسی داوە و ژمارەیەک شەڕڤانی لەدەستداوە، کە هەر لایەکیان خێزان، خەون و چیرۆکێکی ژیانیان هەبووە کە بەردەوام نابێت، و پێی وابوو بەدیاریکراوی لە ناخی ئەم ئازار و بەرپرسیارێتییەوە دەبێت بە راشکاوی بوترێت کە سیاسەتی 'کات بەڕێکردن' و دواخستن شکستیکێناوە.
بن غەفیر وتی، چەندین ساڵ لە وەڵامدانەوەی حیساببۆکراو، هاوکێشەی وەهمی و هەوڵدان بۆ کڕینی هێمنییەکی کاتی، ئاسایشی بۆ ئیسرائیل بەدی نەهێناوە، بەڵکو دوژمنان ئەمەیان وەک لاوازی لێکداوەتەوە، جەختیشی کردەوە: هەرکەسێک تەقە لە ئیسرائیل بکات یان هەڕەشەی لێ بکات، دەبێت بزانێت کە باجەکەی بۆ ئەو تاقەتپڕووکێن دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد: ئێستا کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانی ئیسرائیل لە باکوور زیاتر ئامادەن، بەهۆی بوونی تیمەکانی دەستێوەردانی ناوخۆیی لە تەواوی ناوچەکەدا، و پڕچەککردنی ناوچەگەلێکی فراوان، و بوونی پاسەوانی نیشتیمانی و هێزێکی گەورەی پۆلیس، وێڕای سوپایەکی بەهێز و مەزن.
له کۆتاییدا وەزیرە ئیسرائیلییەکە جەختی لەسەر پێویستیی هێرشبردنی ئیسرائیل کردەوە، و هۆشداریی دایە لوبنان کە: ئەگەر رێگە بدات خاکەکەی ببێتە بنکەیەکی تیرۆر دژی ئیسرائیل، ئەوا دەبێت بەیروت ئەوە تێبگات کە ناتوانێت وەک هەمیشە و بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام بێت لە ژیان.