پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەرەشەی تەقاندنی نارنجۆکێکی کردبوو .

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، "دوای ئەوەی بنکەی پۆلیسی سەرا ئاگادار کرایەوە کە وا تۆمەتبارێک لەناوبازاڕی شاری سلێمانی نارنجۆکێکی پێیەو ھەڕەشەی تەقاندنەوەی دەکات، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا."

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا دەستیانگرت بەسەر ئەو نارنجۆکەدا کە بە تۆمەتبار بووە.