لە روداوێکی ھاتووچۆدا لە سلێمانی سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردسات نیوز
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، بەھۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە روداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگەی ھەواری شار بەرەو تونێلی پێشڕەو روویداوە، بەو ھۆیشەوە ٣ ھاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و کەسێکی تریش بریندار بووە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە کوڕێک و دوو کچن، کوڕەکە لەگەڵ دەستگیرانەکەی بووە و ئەو کچەی تریش کە گیانی لە دەستداوە خوشکی دەستگیرانی کوڕەکەیە، تەمەنی ھەرسێکیشیان لە نێوان ١٦ بۆ ٢٨ ساڵدایە.