یەکێتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکەی یەکێتی دیموکراتی کوردستان – ئێران:
بەڕیزان: کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و کادیر و ھەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
وەک یەکێتی دیموکراتی کوردستان، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی چل و ئەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانتان لێ دەکەین، یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرھەمی خەبات و ماندووبوونی سەرکردەیەکی بێوێنەی وەک خوالێخۆشبوو مام جەلال تاڵەبانی و دەیان سەرکردەی لێھاتوو و ھەزاران شەھید و پێشمەرگە و بەشێکی فراوان گەلی کوردە کە ئەورۆکانە لە سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە جێ دەستی خەبات و تێکۆشانی دیارە و توانیویەتی دۆزی ڕەوای کورد بگەیەنێتە قۆناغە ھەستیارەکان و مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد بھێنێتە نێو ئەدەبیاتی سیاسی و مافخوازیی نەتەوەییمان و لە ئێستادا یەکێک لە کاریگەرترین حیزب و ھێزە سیاسیەکانی ناوچەکەیە و لە ھەمانکاتیشدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پشتیوان و یارمەتیدەرێکی گەورە و بێوێنەی خەباتکاران و ھێزە سیاسییەکانی پارچەکانی تری کوردستان بووە.
لێرەوە پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی بەڕێز کاک باڤڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانتان لە دەکەین و ھیوای لەشساغی و سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستانی ئێران، جارێکی تر چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیتان لێ پیرۆز دەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین .
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان