بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە مانگی ئایاری رابردوو کۆڵبەرێک لە سنورەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان کوژراوە و ٢١ی تریش برینداربوون کە ١١ حاڵەتی بریندارەکان لە سنورەکانی کرماشان بووە، ٨٢%ی حاڵەتەکانیش بەتەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنورەکانی خۆرھەڵاتی کوردستان لە مانگی ئەیار بەراورد بە مانگی نیسان ٢٣ حاڵەت کەمیکردووە.