دەقی پیرۆزباییەکە:

بۆ: بەرێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

سڵاوێکی برایانەی گەرم،

بە بۆنەی ساڵھاتی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە،  پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ئاواتەخوازی پتەوتربوونی یەکریزی ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئاشتی و تەبایی لە ھەرێمی کوردستان، ژیان بە ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەران بۆ جەماوەری تێکۆشەری باشوری کوردستانین.

بێگومان جەماوەری خەڵکی کوردستان کە لە پێناوی بەدیھێنانی ئەم ئاواتانەدا رەنجی زۆریان و قوربانی زۆریان داوە، شایستەی وەھا ژیانێکن و ئەم ئاواتاتەش تەنیا بە پشت بەستن بە ئەم جەماوەرە بەدی دێن و بە ھێزی لەبن نەھاتووی ئەوان سەقامگیر دەبن.  

جارێکی دیکە پیرۆزبایی ئەو یادەتان لێدەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە

ئیبراھیم عەلیزادە

‏٠١‏/٠٦‏/٢٠٢٢