وەفدەکەی حزی حزبی تەکەتول   پێکھاتبون   لە  د. خەلیل  ئەلزاویە  سەرۆکی  حزب و ھالە  بن  یوسف  جێگری سەرۆک  و  ئەسما بن  ساڵح  و سامیە ملکی  فیسی.

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ھاتووە، "لەو دیدارەدا کە ھەریەک لە سەرکەوت  محەمەد غەفور ئەندامی  سەرکردایەتی و سەمیر ئەمین نوێنەری یەکێتی لە ووڵاتی سوید ئامادەی بوو، خاتوو شاناز بەگەرمی  بەخێرھاتنی  لەوەفدی  میوان  کرد  بۆ  سلێمانی  و ئاماژەی بەوەدا کەھاتنەکەتان ساتێکی گرنگ و مێژووییە کە ھاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی و سیاسەتی یەکێتیشی روونکردەوە بۆ پتەوکردن و ھەماھەنگی لەگەڵ پارت و ھێزە پێشکەوتنخوازەکانی جیھان."

وەفدەکەی حزبی تەکەتول سەردانی مەزاری پیرۆزی سەرۆک مام جەلالیان کرد و د.  خەلیل ئەلزاوییە سەرۆکی  حزبەکە رایگەیاند، دۆستایەتیمان لەگەڵ یەکێتی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداری چالاکانەی یەکێتی لە کۆنگرە و کۆبونەوەکانی جیھانی عەرەبی لە سۆسیالیست ئینتەرناسیوناڵ.

لە بەشێکی دیکەی راگەیاندنی کۆبوونەوەکەدا ھاتووە، "ھەر لەمیانەی سەردانەکەیاندا، وەفدی میوان سەردانی گەلەری خاک-یان کرد، خاتوو شاناز لەبارەی پرۆژەکەوە رونکردنەوەی بەوەفدەکەدا کە لەژێر پەیامی سەرەکی "زەڕەیەک خاکی وەتەن نادەم بەقەسری قەیسەری" کراوەتەوەو نمایشێکە بۆ نیشاندانی نمونەی خاکی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان وەک گوزارشتێک لە پیرۆزیی خاک و کارکردن و تێکۆشان و ھەوڵەکانی مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد بۆ خەبات کردن لەپێناو رزگاری کوردستاندا."