لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان " وێڕای ئاما‌ژەدان بە ڕۆڵی کاریگەری یەکێتیی نیشتمانیی ‏کوردستان و سەرۆک مام جەلال لە بزاڤی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا، ھەموو ئەو ‏تێکۆشەر و پێشمەرگە قارەمانانەی بە بیر ھێنایەوە کە لەپێناو ئازادیی کوردستان و ‏لە ڕیزەکانی یەکێتیدا، خەباتیان کردووە و قوربانییان داوە. "

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، رۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پاراستنی فیدرالی و قەوارەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و مافە ‏دەستوورییەکانی گەلی کوردستاندا گرنگ و کاریگەرە و جەختی لە پێویستیی کاری ھاوبەش و ‏پێکەوەیی و تەبایی و یەکڕیزیی نێوان تەواوی لایەنە کوردستانییەکان کردەوە.

ھەر لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ‏سوپاس و پێزانینی خۆی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پیرۆزبایی و ‏پەیوەندیی بەڕێزیان دەربڕی و ھەوڵەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەپێناو ‏یەکڕیزی و کۆکردنەوەی لایەنە سیاسییەکاندا، بەرز نرخاند.‏