پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانی بە حزبێکی تێکۆشەر وەسف دەکات و پیرۆزبای لە ھەموو لایەنگرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات. 

دەقی پیرۆزباییەکەی پارتی دیموکراستی کوردستان. 

بەڕێز/ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان..

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.

بە بۆنەی (٤٧)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و ھیوادارین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانی داھاتوودا بۆ خزمەتی گەلەکەمان بەردەوام و سەرکەوتووبن.

لەو دەرفەتەدا وێرای بەرزنرخاندنی ئەم یادە و تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر ھەماھەنگی و تەبایی و دۆستایەتی نێوانمان و تێکڕای ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زیاتر ھاودەنگی و یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان و پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکھەڵوێستی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و پاڵپشتیکردنی حکومەت و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان


دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. ھەر سەرکەوتوو بن..

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ـی٦ـی٢٠٢٢