نرخی کارەبای موەلیدەی ئەھلی لە سلێمانی بۆ مانگی ئایار دیاریکرا
کوردسات نیوز
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانیدا ھاتووە، لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ ھەژمارکردنی نرخی کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان کۆبونەوە و بەگوێرەی نرخی گازوایل و سەعاتەکانی کارکردن نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدەی ئەھلی بۆ مانگی رابردوو لە نێوان ٤٥٠٠ بۆ ٦٥٠٠ ھەزار دینار دەبێت.
راشیگەیاندووە، بەھۆی جیاوازی کارپێکردنی موەلیدەکان لەگەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر، نرخی ئەمپێڕێک کارەبای موەلیدەی ئەھلی جیاواز دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە ٢٤ کاتژمێر دەبێت و ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە، پێویستە کار بە موەلیدەکانیان بکەن.