مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
دەقی پەیامەکە :
یاد و دیدارتان پیرۆزبێت
بەبۆنەی ٤٧ ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ٤٦ ھەمین ساڵیادی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بە رێبەرایەتی (ی.ن.ک ) ،پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و سەرجەم ڕێکخراوە دیموکراتی و جەماوەری و پیشەییەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەکەین، لەم بۆنەیەشدا درود دەنێرین بۆ ڕۆحی بەرزی سەرۆک (مام جەلال) ڕابەری بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد و سەرجەم شەھیدانی کورد و کوردستان .
پیرۆزبایی سەرکەوتنی یەکەمین دیداری یەکێتیش لەھەموان دەکەین، دەستخۆشی و ماندونەبونی خۆمان ئاراستەی سەرجەم لیژنەکان و بەشداربوانی دیداری یەکێتیدەکەین، دیدار وەک داھێنانێکی نوێی حزبی و ئیڤێنتێکی گەورە و بەرفراوان، بەبەشداری ھەزاران کادیری یەکێتی، بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆریەوە، بۆ یەکێتی و خەڵکی کوردستان، پاش گفتوگۆی چڕ و پڕ و ھەمەلایەنە بەسەرکەوتویی کۆتایی ھات، بە ئومێدەوە دەڕوانین لەوەی کە ڕاسپاردەکانی لە ژیانی حزبایەتیماندا جێبەجێ بکەین، ئێمەش لەمەکتەبی ڕێکخراوەدیموکراتییەکانی ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕگەو بابەتانەی کە پەیوەندی بەمەکتەبمان و ڕێکخراوەکانی سەربەمەکتەبەکەمانەوەھەیە، لەکۆتایشدا پیرۆزبایی یاد و دیدار لەھەموولایەک دەکەین.
ھەرشاد و سەرکەوتووبن