حزبی زەحمەتکێشان پیرۆزبای ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات
٣١ی ئایاری ٢٠٢٢
مەکتەبی سیاسی زەحمەتکێشان ڕایگەیاند، "لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کودستان و ڕاگەیاندنی شۆڕشی نوێدا، بە ناوی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و تەواوی ھاوڕێیانمان پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەرێز و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین."
ھەروەھا ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەدا کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ھەل و مەجێکی سەختدا ھاتۆتە کەیایە و خزمەتی گەلی کوردی کردوە و زەحمەت کێشان جەختی لە پەیوەندی دۆستانەی یەکێتی نیشتیمانی و حزبی زەحمەتکێشان کردەوە.