ئەمڕۆ، سێ شەممە، لە پەیامێکدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پیرۆزبای خۆی بە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گەیاند.

لە پەیامەکەدا کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کردوە ڕایگەیاند، "بەبۆنەی سەرکەوتنی دیداری یەکێتی، گەرمترین پیرۆزبای لە بەڕێزتان، سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکەردایەتی، ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتییەکەمان دەکەم."

ڕێواز فایەق، دیدارەکەی بە ھەڵقڵاوی بیروباوەڕی ئۆرگانەکانی یەکێتی وەسف کرد و ھیوای خواست دیدارەکە ببێتە ھۆکارێک بۆ بەرەو پێشچوونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.