عومەر شێخ موس، پیرۆزبایی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی لە گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی کرد و ڕایگەیاند، یەکێتی نەک ھەر پێویستیەکی مێژوویی، بەڵکو دەستکەوتێک بوو بۆ گەلی کوردستان و لە دوای نەمانی شۆڕشەوە تاوەکو ئێستا دەورێکی کاریگەر و باڵای لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ھەرچوار پارچەی کوردستان ھەبووە و ڕۆڵی سەرۆک مام جەلال ھاندەرێکی باش بوو بۆ ھەستانەوەی کورد، لە دوای کارەساتی ڕووخانی شۆڕش و تێکچوونی بارودۆخەکە.