د. فوئاد مەعسوم، ڕاشیگەیاند، یەکێتی لە قۆناغێکدا دامەزرا، کە پێویستیەکی مێژووی بوو بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەو کاتەی کە سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیراون ھاتنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ئێمە ئەو چەند ھەڤاڵەی کە لە دەرەوە بووین، بە ناوی سەرکردایەتی دەرەوە کارمان دەکرد و لە ھەوڵی پەیداکردنی چەک و کۆمەڵێک شتی تردا بووین.

وتیشی، لە دوای نەمانی شۆڕشەوە کۆمەڵانی خەڵک بێ ئومێد بوون، بەڵام لەگەڵ دروستبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئومێد بۆ کۆمەڵانی خەڵک گەڕایەوە و یەکێتی توانی بارودۆخێکی باش بخوڵقێنێت.