وەزیری دارایی: لە کەمترین ماوەدا مووچەخۆران بە کارتی بانک موچەکانیان وەردەگرن
کوردسات نیوز
٣١ی ئایاری ٢٠٢٢
ئەمڕۆ ئاوات جەناب نوری لەگەڵ دو تاینتواتچ، بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری و سێپ پاچ، سەرۆکی یەکەی ئابووری لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان کبووەوە و رایگەیاند "لە دواھەمین ھەولماندا لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانکەکان بڕیارە لە کەمترین ماوەدا موچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان بەشێوەی کارت موچەکانیان وەربگرن."
ئاوات جەناب نوری راشیگەیاند، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٣ وە حکومەتی ناوەندی عێراق گەمارۆیەکی ئابووری بەسەر ھەرێمی کوردستان سەپاندوو، "بەڵام دڵخۆشین بەوەی لە ھەرێمی کوردستان ئیرادەیەک ھەیە بۆ بەرەو پێش چوونی چاکسازی سەرتا سەری".
وەزیری دارایی بە شاندەکەی ئەمریکای وتووە، "بەھەموو ئاستەنگەکانەوە ھەوڵی تەواومان داوە بە کەم کردنەوەی ڕۆتین و بە ئەلیکترونی کردنی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سەر بەوەزارەتمان، ئەمەش جێگەی دڵخۆشیە بۆ ھاوڵاتیان".



