بە پێی نوسراوێکی دادگای تاوانەکانی کەرکوک، ڕێبوار فایەق تاڵەبانی، بە بێ ئامادەبوونی خۆی، سزای شەش ساڵ زیندانی بە پێی ماددەی ٣٤٠ لە یاسای سزاکان ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ بەسەردا سەپێنراوە، ھەروەھا گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات لێ قەدەغە دەکرێت و دەستیش دەگیرێت بەسەر موڵک و سامانی گواستراوە و نەگواستراوەی.

ئەوەش لە کاتێکدایە ھەندێک لە ڕاگەیاندنەکان کەوتوونەتە ھەڵەوە و لە بری نوسینی ناوی ڕێبوار فایەق تاڵەبانی ناوی ڕێبوار تەھا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانییان نوسیوە.