محەممەد حاجی مەحمود پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات
٣١ی ئایاری ٢٠٢٢
لە پەیامێکی پیرۆزباییدا، محەممەد حاجی مەحمود رایگەیاند یەکێتی نیشتمانی کوردستان رۆڵی دیاری لە بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەماندا گێڕاوە.
محەممەد حاجی مەحمود دەشڵێت، "ھیوادارین یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ببێتە ھاندەرێکی باش بۆ ئاشتی و پێکەوەژیانی سیاسیانەی ھاوچەرخ لە ھەرێمی کوردستاندا."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیستدا ھاتووە، یەکێتی رووبەرووی ئەرکێکی قورسی نەتەوەیی بووەتەوە لەگەڵ لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرچوونی ھەرێم لەو قەیرانە سیاسیی و ئابووری و ئیداریی و داراییەی تێی کەوتووە.
راشیگەیاند، "لەم قۆناغە ھەستیارەی گەلەکەمان دووچاری بووە ئەرکی مێژووی یەکێتییە ھەموو ھەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانە ئەوەش بە یەکڕیزی ھەموو لایەک لە ھەرێم و عێراق و ناوچەکە بە ھەماھەنگی لایەنەکانی تری ھەرێم."