کۆشکی سپی بۆ تورکیا: مەبنە ھۆی ناسەقامگیری لە رۆژئاوای کوردستان
کوردسات نیوز
٣١ی ئایاری ٢٠٢٢
کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردەوە، جەیک سولیڤان پەیوەندییەکی تەلەفونی ئەنجامداوە لەگەڵ ئیبراھیم کاڵکان و پێیوتووە، "خۆتان بەدوور بگرن لە دروستکردنی ئاڵۆزی لە سووریا بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئاگربەست و دووربکەونەوە لە ھەر ناسەقامگیرییەکی زیاتر."
ئەوەش لە کاتێکدایە ھەفتەی رابردوو ئەردۆغان رایگەیاند، بۆ پاراستنی سنورەکانیان لە ھەڕەشە و مەترسی یەپەگە و پەکەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر باکوری سوریا ئەنجام دەدەن.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدیدیش دوای کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی تورکیا و فەرماندەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە، بڕیار دراوە ئۆپراسیۆنەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.



