کارەبای سلێمانی بۆ خاوەن موەلیدەکان: ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە کار بە موەلیدەکان بکەن
کوردسات نیوز
٣١ی ئایاری ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان دەگۆڕدرێت و دەبێت بە ٢٤ کاتژمێری.
راشیگەیاند، ئەم بەرنامەیە لە سەعات ١٢ی ئەمشەوەوە دەچیتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە خاوەن موەلیدەکان کار بە موەلیدەکانیان بکەن و کارەبا دابین بکەن.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، " ئاگاداری سەرجەم خاوەن موەلیدەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە، کە بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و پێویستبوونی کارەبای بەردەوام، بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان دەگۆڕدرێت و دەبێت بە ٢٤ کاتژمێری."



