ئەمڕۆ رێورەسمی کۆتایی دیداری یەکێتی رێکدەخرێت
کوردسات نیوز
٣١ی ئایاری ٢٠٢٢
رۆژی شەممەی رابردوو دیداری یەکێتی لە ھۆڵی پێشمەرگە لە سلێمانی دەستیپێکردو چواردە لیژنە بۆ کۆی پرسەکانی پەیوەست بە رێکخستنەوەو نوێکردنەوەی سیاسەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێکھێنران.
لەماوەی سێ رۆژی کارکردن و گفتوگۆ و بیرو راگۆڕینەوەی ئەندامان، لیژنەکان کۆی سەرنج و تێبینییەکانیان کرد بە راپۆرت بۆ لیژنەی باڵای دیدار بەرزیانکردنەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆش لە تەلاری ھونەر رێورەسمی کۆتایی دیدار رێکدەخرێت.
بۆ یەکەم جارە لە کوردستان حزبێک بە بەشداری ھەموو کادر و ئەندامەکانی پێداچوونەوە بە سەرلەبەری سیاسەتەکانیدا دەکات و لە رێگەی لیژنەکان و پڕۆژە پێشنیازکراوەکان دوای شەن وکەوکردنیان رێکدەخرێنەوە و پێشکەش بە سەرکردایەتی دەکرێت.
ئامانجی سەرەکی لە دیداری یەکێتی، نوێبوونەوە و چاکسازییە لە نێو یەکێتیدا، بە جۆرێک کە کادیرانی یەکێتی تیایدا بەشداریی دەکەن و داواکاری و پێشنیارەکانیان دەخەنە ڕوو.



