بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندووە، داوا لەو کەسانە دەکات ناویان بۆ حەجی ئەمساڵی ٢٠٢٢ دەرچووە بڕی ٤٧٠٠ دۆلار لەگەڵ خۆیان بھێنن بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی سلێمانی و تەنھا دۆلاریش وەردەگرێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر کەسێکێش لە توانایدا نییە ئەو بڕە پارەیە بدات، بە زوترین کات ئاگاداریان بکاتەوە تا مامەڵەی دواخستنی بۆ ئەنجام بدەن، بەپێچەوانەوە لە زوترین کاتدا نەیەت بۆ دواخستنی حەجەکەی ئەوە بۆ ساڵی ئایندە مافی نامێنێت.