یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی تەکەتولی دیموکراتی لە پێناوی کارو ئازادییەکانی تونس لە سلێمانی کۆبوونەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانیان کرد
کوردسات نیوز
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢
لە سەرەتای دیدارەکە د. خەسرەو رایگەیاند، ھاتنەکەتان ھاوکاتە لە گەڵ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەستنی دیداری یەکێتی کە نمونەیەکی تازەگەری و داھێنانی کاری حزبی یەکێتیە بۆ جۆشدانەوەوە خۆرێکخستنەوەی زیاتر، ھەروەھا سەردانی وەفدەکەی بە گرنگ و پڕ بایەخ وەسف کرد کە نمونەیەکە لە دۆستایەتی و پەیوەندیەکانی یەکێتی لەگەل پارتە پێشکەوتنخوازەکانی جیھانی عەرەبی کە خۆی لە پتەوکردنی برایەتی کورد و عەرەیدا دەبینێتەوە .
پاشان د. خەلیل ئەلزاوییە سەرۆکی حزبی تەکەتول رایگەیاند، ئەم دۆستایەتیەی ئێمە ئەگەرێتەوە بۆ بەشدارییە چالاکەکانی یەکێتی لەگەڵ کۆنگرە و کۆبونەوەکانی جیھانی عەرەبی لە سۆسیالیست ئینتەرناسیوناڵ" لەبەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆکی حزبی تەکەتولی دیموکراتی تونسی کورتەیەکی لە بارودۆخی سیاسی و ئابوری تونسی خستەڕو کە لە زۆر قۆناغدا بە بارودۆخی عێراقی چواند و وتی "بەڵام لەوێ دەستورێک ھەیە کە دەوڵەتێکی مەدەنی لەسەر دامەزراوە و زۆرینەی لایەنە پێشکەوتنخوازەکانی تونس بۆ لێکتێگەیشتن لە پێناوی چارەسەری کێشە و قەیرانەکان لەسەری کۆکن" .
پاشان وەفدی یەکێتی و وەفدی میوان سەبارەت بە گرنگی بەردەوامی ئەم جۆرە پەیوەندیانە لەگەڵ یەکتردا و لە پێناو کاری ھاوبەش و بەردەوامدان چەندین بیرو ڕایان ئالوگۆرکرد .