شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: دیداری یەکێتی تازەگەریی و نوێگەرییە
کوردسات نیوز
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لیژنەکانی دیداری یەکێتی لەکاتی کۆبوونەوە بەسەرکردەوە و رایگەیاند، بەزۆری کێشەی حیزبەکان ئەوە بووە کە وردە وردە دوورکەوتوونەتەوە لە خەڵک و جەماوەری خۆیان، بەڵام دیداری یەکێتی دەبێتە ھۆی بەشداریپێکردنی ھاوڵاتییان لە بڕیارەکاندا.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد وتیشی، "دیداری یەکێتی بەشداربوونە لە دۆزینەوەی میکانیزم، من زۆر دڵخۆشم و ئومێدم ھەیە."
ئەمڕۆ، لیژنەکانی دیداری یەکێتی لە سێیەم رۆژی دیدارەکەدا دەست بە کارەکانی خۆیان دەکەن و تاوتوێی پێشنیار و ڕەخنە و تێبینییەکان دەکەن.
لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا، ١٤ لیژنە کە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژ و بوار و سێکتەر و کەرتە جیاوازەکان دەکەن، تێبینی و پێشنیار و ڕەخنەکان تاوتوێ دەکەن بەمەبەستی داڕشتنەوەی خشتەیەکی نوێ بۆ کارکردنی یەکێتی.



