خۆپیشاندەران بۆ ماوەیەک رێگەی سەرەکی بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانیان داخست و دەڵێن بۆ ماوەی دوو ساڵە بەڵێن لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەردەگرن بۆ پێدانەوەی قەرزەکانیان، بەڵام جێبەجێناکرێت.

ماوەی خوێندنی بەشێک لە دەرچووانی تواناسازی ھەرێمی کوردستان کەوتە ئەو ماوەیەی کە حکومەتی ھەرێم رووبەرووی قەیرانی ئابووری و شەڕی داعش بووەوە، بەو ھۆیەوە نەتوانرا کرێی خوێندنیان بۆ خەرج بکرێت.

ئەو دەرچووانە دەڵێن تاوەکو ئێستا ھیچ ئاسۆیەک نابینن بۆ پێدانەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە وەک قەرز لەلای حکومەتی ھەرێم ماوەتەوە.