لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا، ١٤ لیژنە کە نوێنەرایەتی سەرجەم چین و توێژ و بوار و سێکتەر و کەرتە جیاوازەکان دەکەن، تێبینی و پێشنیار و ڕەخنەکان تاوتوێ دەکەن بەمەبەستی داڕشتنەوەی خشتەیەکی نوێ بۆ کارکردنی یەکێتی.

د. دانا ئەحمەد مستەفا، مامۆستای زانکۆ بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، یەکەم کار کە دیداری یەکێتی توانیتی ئەنجامی بدات، دروستکردنی مەرجەعێکی سیاسییە کە خاوەنی بڕیار و ستراتیژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.

دەشڵێت، گرنترین ئامانج کە دیداری یەکێتی بەدەستیھێناوە ئەوەیە، لەناو حیزبە کوردستانییەکاندا ئەو مۆدێلەی ھێناوەتە کایەوە کە کادیری حیزبەکان قسە لەسەر دانانی ستراتیژی حیزب بکەن.

 راشیگەیاند، بەھۆی دیداری یەکیتی لەئێستادا بەشێک لەو کەسانەی کە رەخنە دەگرن دەبنە داریژەی ئەو ستراتیژییەی کە لەلایەن حیزبەوە پەیڕەو دەکرێت و وا دەکات خۆیان بە بەشێک لە حیزبەکە بزانن.

د. دانا ئەحمەد مستەفا رایگەیاند، ئێستا لایەنەکانی دیکە باشتر دەزانن کە لەگەڵ حیزبێکی سیاسی مامەڵە دەکەن کە خاوەنی پێگەیەکی سیاسی بەھێزە.