شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند ، ئاگاداری ھاووڵاتیان دەکاتەوە پێویستە تەرمی مردووان لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی بەخاکبسپێردرێن، دەشڵێت، ھەرکەس پابەند نەبێت سزا دەدرێت.   
  
ئەمڕۆ، لە ئاگادارییەکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، " ئاگاداری سەرجەم ھاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەین کە سەرجەم گۆڕستانەکانی سنوری شارەوانیی سلێمانی جێگای ناشتنی (مردووی) تیانەماوە."
  
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە داواکارین لە ھاووڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان کە پێویستە بۆ لەمەودوا کەسی 'خوالێخۆش'بویان لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی لەسەر ڕێی ھوانە نزیک شاری مامۆستایان بەخاک بسپێرن، چونکە گۆڕستانەکانی سلێمانی جێگای ناشتنی تیانەماوە و قەڕەباڵغییەکی زۆری دروستکردوە لەناو شاردا، ئەوەش ناڕەزایی ھاووڵاتیانی لێکەوتوەتەوە."
  
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بەپێچەوانەوە ناچارین ڕێکاری یاسایی بەرانبەر سەرپێچیکار بگرینە بەر."