بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی خەبات بۆ ھەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢
سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند، بە پەرۆشەوە بەرە و ئامانجەکانی دیداری یەکێتی ھەنگاودەنێین کە خۆی لە نوێبوونەوە و چاکسازی لە حزبە تێکۆشەرەکەماندا دەبینێتەوە، داڕشتنەوەی سیاسەتێکی سەردەمییانە و دانانی ستراتیژێکی پتەوە تاوەکو بتوانین لەو رێگەیەوە خزمەتی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان بکەین.
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خەبات بۆ ھەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات و ھەمەجۆری لیژنەکانی دیدارەکەش ھەر لەوپێناوەدایە، ھیچ سێکتەرێکمان لەیاد نەکردووە و دەمانەوێت کاری باشتر بکەین و خزمەتی زیاتر پێشکەش بکەین.



