داوا دەکرێت لە ساڵی نوێی خوێندن مامۆستایانی وانەبێژ بکرێن بە ھەمیشەیی
کوردسات نیوز
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢
دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم و وەزارەتی پەروەردە دەکەن، لە پلانی خۆیندنی ساڵی داھاتوو چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژ بەبێ جیاوازیکردن یەکلایی بکەنەوە و بکرێنە ھەمیشەیی.
ھەروەھا داوا لە پەڕلەمانی کوردستان دەکەن، لەپڕۆژە یاسای وەزارەتی پەروەردە کە ئێستا لە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ دەکرێت بەیاسا دەرگای دامەزراندن بە ڕووی وەزارەتی پەروەردە دا بکەنەوە، مامۆستایانی وانەبێژ داوادەکەن بە دامەزراندنیان کێشەی کەمی میلاک چارەسەر بکرێت، ھەروەھا خزمەتی ساڵانی وانەبێژی بە خزمەت ئەژمار بکرێت.



