تۆمەتبارەکە لە بازگەی گۆجار سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستگیرکراوە، خەلکی ئیدارەی ڕاپەڕینە و دانیشتووی قەلادزێ و ولاتی ئێرانە.

بنکەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سۆران دەڵێت، تۆمەتبارەکە " پشکی شێری ھەبووە لە بڵاوکردنەوەی ماددە ھۆشبەرەکان بە ھەموو جۆرەکانی کریستال، ھێرۆین و تلیاک لە ھەرێمی کوردستان."

راشیگەیاند، " ناوبراو سەرپەرشتی باندێکی گەورەی ھاوردە کردن و بڵاوکردنەوەی ماددە ھۆشبەرەکانی دەکرد و بە دەستگیر کردنی ئەم بازرگانە، ماددەی ھۆشبەر لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە شێوەی بەرچاو ڕوو لە کەمبوون دەکات."

دەشڵێت، ژمارەیەکی زۆر لە ئالوودەبووان و فرۆشیارانی ماددەی ھۆشبەر کاریان بۆ ئەو کەسە کردووە و تۆمەتبار سەرپەرشتی باندێکی گەورەی ھاوردە کردن و بڵاوکردنەوەی ماددە ھۆشبەرەکانی دەکرد و بە دەستگیر کردنی ئەم بازرگانە، ماددەی ھۆشبەر لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە شێوەی بەرچاو ڕوو لە کەمبوون دەکات.