لە سلێمانی پارەی کارمەندانی سەر سندوق دابەش دەکرێت
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢
ناوەندی چەمچەماڵی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق داوا دەکات ئەو کارمەندانەی کەرۆژی دەنگدان وەکوکارمەند لەگەڵ کۆمسیۆن کاریان کردوە، سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەکەیان.
دەشڵێت، "ئەوکارمەندانەی کەڕۆژی دەنگدانی (سەربازی و گشتی) بەشدارییان کردوە لە سلێمانی بانکی ئەزمەڕ نزیک نەخۆشخانەی مناڵان پاداشتەکەیان وەردەگرن."
کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق-سلێمانی ناوەندی چەمچەماڵ راشیگەیاند، کارمەند ئەبێ کارتی دەنگدان و، کارتی نیشتیمانی یان جنسیە یان جنسیە عێراقی پێبێت.


