بڵاوبوونەوەی سکچون و رشانەوە لەناو منداڵان زیادیکردووە
کوردسات نیوز
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢
د.پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامارەکانی تووشبوون بە سکچون و رشانەوە لە بەرزبوونەوەدان.
د.پشدەر عەبدوڵا راشیگەیاند، ھۆکاری زۆری تووشبوون بە سکچون و رشانەوە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، مەترسی پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاو و ھەڵگرتنی خواردن بەشێوەیەکی نەشیاوە.
دەشڵێت ماوەی نزیکەی ھەفتەیەک بۆ ١٠ رۆژە ئامارەکانی تووشبوون بە سکچون و رشانەوە لە بەرزبوونەوەدان و پێشبینی زیاتر بوونیشی لێدەکرێت.
د.پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان وتیشی، ھەندێک حاڵەتی سووکی تووشبوون بە نەخۆشییەکە ھەیە کە پێویست بە سەردانکردنی نەخۆشخانەکان ناکات و دەکرێت ھەر لە ماڵەوە لە رێگەی خواردنی مۆز و شلەمەنییەکان کاریگەرییەکەی سووک بکرێت.