گەورەترین باندی بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەر لە ورمێ دەستگیرکرا
کوردسات نیوز
٢٩ی ئایاری ٢٠٢٢
رەحیم جەھانبەخش فەرماندەی ھێزە ئەمنییەکانی ورمێ لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان و لە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراواندا، ھێزەکانیان توانیویانە گەورەترین باندی بازرگانی و بەقاچاخبردنی ماددەی ھۆشبەر لە ورمێ دەستگیر بکەن کە لە حەوت کەس پێکھاتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران ٩٠٢ کیلۆ ماددەی ھۆشبەریان لە ھەموو جۆرەکان پێگیراوە کە بەنیازبوون لە شارەکانی ئێران بڵاویبکەنەوە.



